ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق


وێستگە نیوز-

شاندی حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڕیاریاندا لەمەولا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی بۆ ئەوەی لەقۆناغەكانی داهاتوودا بتوانن لەو كاتانەی پێویستە كاری هاوبەشی زیاتر بكەن و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگە‌یاند، شاندی حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆكایەتی هەیسەم جبوری، لەبارەی كێشە داراییە كەڵەكەبووەكانی بەغداو هەولێر كۆبوونەوە و تیایدا شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك و هەندێك لە ئەندامانی لیژنەی دارایی كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان گەڵاڵە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە نەوت و پشكی هەرێم لە یاسای بودجەی 2019 دا، هەروەها رێوشوێنەكانی مامەڵەكردنیان لەگەڵ ساڵی دارایی 2020 تاوتوێكرد. 

ناوبراو روونیكردەوە، بڕیاردرا لەمەولا هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان حكومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی لەقۆناغەكانی داهاتوودا بتوانن لەو كاتانەی پێویستە كاری هاوبەشی زیاتر بكەن و كەموكوڕییەكان چارەسەر بكەن.


PM:04:17:01/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو