مەسرور بارزانی مژدەیەكی راگەیاند

‌مەسرور بارزانی

وێستگە نیوز-
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، سوپاسی پابەندبوونی كرێكاران دەكات بە ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەكی نزیكدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی كرێكاران رایگەیاندووە "پیرۆزبایی لە كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەم . ستایشی ئەرك و ماندووبوونی كرێكارانی كوردستان دەكەم كە هەمیشە بەرگەی دۆخی سەختی ئابوورییان  گرتووە و بەردەوامیشن لە خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، هەروەها  سوپاسی پابەندبوونیان دەكەین بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، بەو هیوایەی لە ئایندەیەكی نزیكدا ژیانی رۆژانە ئاسایی ببێتەوە". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لەم بۆنەیەدا، پشتگیریی خۆمان بۆ ماف و تێكۆشانی كرێكاران بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و باشتركردنی دۆخی گوزەرانیان دووپات دەكەینەوە".

بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی هەرێم لە سەرەتای مانگی ئازارەوە بەشێكی زۆری شوێنە گشتییەكانی داخستووە.


PM:02:19:01/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 49820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو