له‌مرۆوه رێكه‌وتنی ئۆپیك ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه، هه‌ر بۆیه نه‌وت به‌رزبۆوه
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌هۆی ڤایورۆسی كۆرۆناوه بوو به‌سفر، رێكخراوی ئۆپیك رێكه‌تنێكی تایبه‌ت به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی ده‌ه‌ره‌وه‌ی خۆی ئیمزا كرد، وابڕیاره ئه‌مرۆ ئه‌و رێكه‌وتنه بچێته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه، به‌مه‌ش ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 111 هه‌زار به‌رمیل له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكاته‌وه.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه ده‌بێت له‌مانگی ئایاردا سه‌رجه‌م ووڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌جیهاندا 9 ملێۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه.
عێراق ئاستی بەرهەمی رۆژانەی بۆ 3 ملیۆن و 658 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبکاتەوە. لە ئاداردا عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە 4 ملیۆن و 650 هەزار بەرمیلیان بەرهەمهێناوە. هەرێمی کوردستان لەو مانگەدا 490 هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا هەناردەکردووە .بەو پێیەش دەبێت %22.8ی بەرهەمەکەی کەمبکاتەوە کە دەکاتە 111 هەزار و 700 بەرمیل لە رۆژێکدا.
بەپێی رێککەوتنەکە پێویستە عێراق ئاستی بەرهەمی رۆژانەی بۆ 3 ملیۆن و 658 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەمبکاتەوە. لە ئاداردا عێراق و هەرێمی کوردستان پێکەوە 4 ملیۆن و 650 هەزار بەرمیلیان بەرهەمهێناوە. هەرێمی کوردستان لەو مانگەدا 490 هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا هەناردەکردووە .بەو پێیەش دەبێت %22.8ی بەرهەمەکەی کەمبکاتەوە کە دەکاتە 111 هەزار و 700 بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئه‌مرۆ ئه‌و رێكه‌وتنه له‌سه‌رجه‌م جیهاندا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌مه‌ش وای كرد نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبێته‌وه بەرمیلێک نەوتی برێنت لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا بە 27 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش بۆ 20 دۆلار و 27 سەنت بەرزبووەوە.
قۆناخی سێیەمی رێککەوتنەکە لە سەرەتای 2021 دەستپێدەکات و تاوەکو نیسانی 2022 بەردەوام دەبێت لەو قۆناخەدا وڵاتانی ئۆپێک پڵەس رۆژانە شەش ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمی رۆژانەیان کەمدەکەنەوە.
عێراق و هەرێمی کوردستانیش کە سەرچاوەی سەرەکی داهاتیان نەوتە، بەدەر نین لەم رێککەوتنە. عێراق لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 دا ئاستی بەرهەمهێنانی 4 ملیۆن و 745 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.
AM:10:13:01/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت