ئیمۆجیییه‌كی‌ فه‌یسبوك تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا ببینه‌




وێستگه‌ نیوز- rudaw

كۆمپانیای فەیسبووک دوو ئیمۆجیی نوێی بۆ خزمەتگوزارییەکانی زیادکردووە تاوەکو بەکارهێنەران بتوانن بەو شێوەیە خۆشەویستیی خۆیان بۆ کەسانی نزیکیان دەرببڕن، ئیمۆجییەکە بەناوی care واتە "بەلامەوە گرنگی" بڵاوکراوەتەوە.
 
کۆمپانیاکە ئیمۆجیی رووخسارێکی زەردی بڵاوکردووەتەوە کە باوەشی بە دڵێکی سووردا کردووە و تایبەتکراوە بە فەیسبووک، بەڵام ئیمۆجیی دووەم کە دڵێکی سووری تێکەڵ بە مۆرە و بە چەند شەپۆلێکی ئاڵ نەخشێندراوە، تایبەتکراوە بە خزمەتگوزاریی مەسنجەر. 
 
هەردوو ئیمۆجییەکە لە رێگەی دوگمەی لایکەوە کارادەکرێن، هاوشێوەی ئیمۆجییە سەرەکییەکانی دیکەی وەکو لایک و خۆشەویستی و گریان و توڕەیی.
 
فەیسبووک و کۆمپانیا گەورەکانی دیکە ژمارەیەک خزمەتگوزاریی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایان راگەیاندووە، لەوانە لەگەڵ هەر گەڕانێک سەبارەت بە کۆرۆنا، لە سەرەوەی لاپەڕەی گەڕان، زانیاریی باوەڕپێکراوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەکو رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پیشاندەدات.
 
لە 17ی نیسان فەیسبووک رایگەیاند هەفتەی دواتر ئەو دوو ئیمۆجییە بڵاودەکەنەوە، ئێستاش ئیمۆجییەکان لە هەموو جیهان بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە بەردەستە، بەتایبەت لەسەر کۆمپیوتەر.
 


AM:09:57:01/05/2020




ئه‌م بابه‌ته 2512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو