نرخی یهك لیتر خوێنی ئهو كهسانهی له كۆرۆنا چاكبونهتهوه به 14 ههزار دۆلاره
وێستگه نیوزـ
ناوهندێكی تایبهت به زانستی تاوانەكان له تۆڕی ئینتەرنێت كه بە "ئینتەرنێتی تاریك" ناسراوه، باس له بازرگانیكردن بە خوێنی ئهو كهسانهوه دهكات كە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و چاكبونەتەوە.
ناوهنده زانستییهكه بارهگاكهی له ئوسترالیایه و لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردوە، "ئینتەرنێتی تاریك" ڕێگە دەدات بە دروستكردنی پێگە و بڵاوكردنەوەی زانیاری بەبێ ئەوەی ناسنامەی دروستكەرەكە یان ئەوەی زانیاریەكەی بڵاوكردوەتەوە ئاشكرا بكرێت.
ئەو كەسانەی لەو تۆڕە تاریک و شاردراوەیەدا کاردەکەن، بەڵێن بە كڕیاران دەدەن كە پلازمای خوێنی ئەوانەیان پی بفرۆشن كە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، هۆکاری کڕینی خوینەکەش ئەوەیە کە گوایە پلازمای خوێنی چاکبوەکان دەبێتەهۆی دروستبونی بەرگری بۆیان دژی ڤایرۆسەكە.
شیكەرەوانی زانكۆی نیشتمانی ئوسترالیا دهڵێن تاوانبارانی ئەلكترۆنی پەتای كۆرۆنایان قۆستوەتەوە بۆ فرۆشتنی سەدان بەرهەمی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 20 بازاڕی جیاوازدا لە بەشە تاریكەكەی ئینتەرنێت.
رونیشكراوەتەوە پلازمای خوێنی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆناش لەو بازاڕە تاریکەدا دەفرۆشرێت، ئەوەش سەرەڕای چەندین جۆر ڤاكسین و دەرمان و پشكنینی تایبەتی و پێداویستی خۆپاراستن.
بەپێی زانیاریەكانی گروپی Vice بۆ ڕاگەیاندن كە پێگەكەی لە شاری نیویۆركە، نرخی یەك لیتر لە پلازمای خوێنی ئەوانەی لە پەتاكە چاكبونەتەوە گەیشتوەتە 21 ههزار دۆلاری ئوسترالی واته (14 هەزار دۆلاری ئەمریكی).
ئەو فرۆشیارانە باس لەوەدەكەن، پلازمای خوێنەكەیان لە پزیشكانی تایبەتمەندەوە لە سەرتاسەری جیهاندا دەستكەوتوە، ئامادەن كە بۆ كڕیارە نێودەوڵەتەكانیانی بنێرن، ئەویش لەڕێگەی كەسێكەوه لە سوید.
PM:10:07:30/04/2020
ئهم بابهته 8720
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت