نێچیرڤان بارزانی بەمجۆرە هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی پوری دەربڕی

‌نعمەت خان و نێچیرڤان بارزانی

وێستگە نیوز-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی پوری، پەیامێكی خەمناكی ئاڕاستە كردووە كە پوری هاوشێوەی دایكی داناوە. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی پوری دەڵێت "پورێ گیان ھەر جارێك كە روخسارتم دەبینی دایكم دەھاتەوە یاد، تۆش رۆیشتی و بەجێت ھێشتین ، گەردەنت ئازا بێ و جێگات بەھەشتە ئینشاللە".

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەوێستگە نیوزی ڕاگەیاند كە نیعمەت خانی كچی حەمە ئاغای عەبدولرەحمان ئاغا پوری نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ كۆچی دوایی كردووە.

سەرچاوەكە وتی"نیعمەت وێڕای ئەوەی پوری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، هاوكات كەسێكی خۆشەویست بوو لای نیچیرڤان بارزانییەوەو بەم هەواڵە نیگەران و غەمبار بووە".

رەوان بارزانی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "ورێ گیان ھەر جارێك كە روخسارتم دەبینی دایكم  دەھاتەوە یاد ، تۆش رۆیشتی و بەجێت ھێشتین ، گەردەنت ئازا بێ و جێگات بەھەشتە ئینشاللە" .

نعمەت خانی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا، لەرۆژی 28 شوباتی 2018 پرسەخانەیەكی بەشێوەیەكی مۆدێرن لەشاری سلێمانی كردەوە كە پرسەی ژنان و پیاوان لەخۆ دەگرێت‌.

پرسەخانەكە خێرخوازییەو دەكەوێتە گەڕەكی قرگەی شاری سلێمانییەوە، پێكھاتووە لەھۆڵی پرسەی ژنان‌و پیاوان‌و جێگای چێشتخانەو ھۆڵی نانخواردن‌و شوێنی تایبەت بەڕاگرتنی ئوتومبێل تێدایە، كە ھەموو كەسێك بەبێ جیاوازی وەك ماڵی خۆی لەبەیانیانەوە تا شەو دەتوانن سودی لێوەربگرن‌، گونجاویشە بۆ ھەموو بۆنە ئاینیەكان بەبێ بەرامبەر.


PM:06:03:30/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو