سەرۆكی هەرێم هەواڵی مردنی كەسێكی نزیكی پێگەیشت



وێستگە نیوز-
نعمەت خانی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا، ئەمرۆ پێنجشەممە كۆچی دوایی كردو ئەم هەواڵەش نیچیرڤان بارزانی غەمبار كرد كە یەكێكە لەكەسە نزیكەكانی و خوشكی دایكێتی واتە پوری.

دایكی نیچیرڤان بارزانی خەڵكی شاری سلێمانییەو كچی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغایە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەوێستگە نیوزی ڕاگەیاند كە نیعمەت خانی کچی حەمە ئاغای عەبدولرەحمان ئاغا پوری نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ كۆچی دوایی كردووە.

سەرچاوەكە وتی"نیعمەت وێڕای ئەوەی پوری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو، هاوكات كەسێكی خۆشەویست بوو لای نیچیرڤان بارزانییەوەو بەم هەواڵە نیگەران و غەمبار بووە".

رەوان بارزانی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "ورێ گیان ھەر جارێک کە روخسارتم دەبینی دایکم  دەھاتەوە یاد ، تۆش رۆیشتی و بەجێت ھێشتین ، گەردەنت ئازا بێ و جێگات بەھەشتە ئینشاللە" .

نعمەت خانی حەمە ئاغای ئەورەحمان ئاغا، لەرۆژی 28 شوباتی 2018 پرسەخانەیەكی بەشێوەیەكی مۆدێرن لەشاری سلێمانی كردەوە کە پرسەی ژنان و پیاوان لەخۆ دەگرێت‌.

پرسەخانەكە خێرخوازییەو دەكەوێتە گەڕەكی قرگەی شاری سلێمانییەوە، پێكھاتووە لەھۆڵی پرسەی ژنان‌و پیاوان‌و جێگای چێشتخانەو ھۆڵی نانخواردن‌و شوێنی تایبەت بەڕاگرتنی ئوتومبێل تێدایە، كە ھەموو كەسێك بەبێ جیاوازی وەك ماڵی خۆی لەبەیانیانەوە تا شەو دەتوانن سودی لێوەربگرن‌، گونجاویشە بۆ ھەموو بۆنە ئاینیەكان بەبێ بەرامبەر.


PM:04:47:30/04/2020




ئه‌م بابه‌ته 100940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو