وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق: 27 كه‌سی دیكه‌ توشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی تەندروستیی عیراق توشبونی 27 كه‌سی دیكه‌ی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا راگه‌یاند.
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد" لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 27 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون به‌مجۆره‌: 12 لە بەغدا و پێنج لە نەجەف و سێ لە بابل، دوو لە بەسرە و دوو لە موسەنا و دوو لە کەربەلا و یەک لە سەلاحەدین.

له‌ به‌شیچكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماژه‌ی به‌ سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان كردوه‌ کە دووانیان لە بەغدا و یەکێكی دیكه‌ش لە موسەنا بووه‌.

ده‌رباره‌ی حاڵه‌ته‌كانی چاكبونه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ه‌ندروستیی عیراق ئاشكرایكردوه‌ كه‌ 30 کەس لە نەخۆشییەکە چاکبونەتەوە.

بەپێی دوایین ئامار، تائێستا هەزار و 708 کەس لە عیراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 86 توشبوو گیانیانلەدەستداوە و هەزار و 204یش چاکبونەتەوە.


PM:08:55:24/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو