لەهەڵەبجە چوار توشبوی كۆرۆنا چاكبوونەوە


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند، چوار تووشبوی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاندووە، چوار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە پاش ئەوەی زیاتر لە سێ هەفتە لە ناو قاوشی تایبەت بە كۆرۆنا بوون پاش وەرگرتنی چارەسەر، پیاوێكی 73 ساڵ، دوو ژنی 72 و 37 ساڵ لەگەڵ منداڵێكی پێنج ساڵ رەوانەی ماڵەوە كرانەوە، كە سەرجەمیان ئەندامی خێزانێك بوون.

پێشتریش د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، شەش تووشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان، تائێستا چاكبووان گەیشتە 116 كەس.


PM:08:03:18/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت