شهش تووشیبووی تری كۆرۆنا له ههرێم چاكبوونهوه
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند، شەش تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر چاكبوونەوە و دەگەڕێنرێنەوە ماڵەوە.
د.دلۆڤان محهمهد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، شهش نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بوهتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تووشبووەكان پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
ئاشكراشیكرد، کۆی گشتی چابووەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر گەیشتە 112 کەس.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا 337 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 234 کەسیان چاکبوونەتەوە و نێردراونەتەوە ماڵەوە.
هــ. ر
PM:07:41:17/04/2020
ئهم بابهته 1756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت