یه‌كگرتوو داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات
وێستگه نیوز ـ
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم و گرژییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست بكات بینێن.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "له كاتێكدا كه خه‌ڵكی كوردستان دوچاری به‌ڵایه‌كی جیهانی مه‌ترسیداربووه‌ته‌وه و هه‌موولایه‌كمان به‌میله‌ت و حكومه‌ته‌وه له هه‌وڵی ده‌ربازبوون له‌م به‌ڵایه‌داین و مه‌ترسی ده‌رهاویشته‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان دیاگرتووین، به‌داخه‌وه گوێ بیستی شه‌ڕی راگه‌یاندنی دوو حزبی ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌كردنی خاڵی ناكۆكی و گێچه‌ڵ به‌یه‌كتركردن ئه‌بین".
ده‌شڵێت: "ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌حاڵه‌تێكی هێجگارمه‌ترسیدار ده‌روانینه ئه‌م دۆخه و ده‌خوازین كه سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان به ئه‌ركی مێژوویی خۆیان هه‌ڵسن و رێگه بگرن له‌م جموجۆڵ و ده‌نگۆ نه‌شازانه‌ی باكیان به چاره‌نوسی میله‌ت نیه و ئاینده‌ی ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و نادیار و هه‌ڵدێر ئه‌به‌ن".
یه‌كگرتوو راشیگه‌یاندووه: "ئاشكرایه بارودۆخی ناوچه‌كه و عیراق جگه له شه‌ڕی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌سه‌ر لێواری چه‌ندین مه‌ترسی دایه و ناكرێ ئه‌م هه‌ل مه‌رجه نادیده بگیرێت و به‌م شێوه‌یه هه‌موو رۆژێك زه‌نگی شه‌ڕی دوو ئیداره‌یی و له‌باربردنی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كان لێ بدرێ و دڵه‌راوكێ و نائومێدی باڵ بكێشێ به‌سه‌ر خه‌ڵكی ماندوو و شه‌كه‌تی كوردستاندا".
یه‌كگرتوو له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا چه‌ند خاڵێكی خستووه‌ته‌ڕوو، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم خستووه‌ته‌ڕوو،كه خۆی له‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌بینێته‌وه: له سۆنگه‌ی هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی و نیشمانی یه‌وه داواكارین له به‌رێزان سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت:
1. به‌په‌له هێرشی راگه‌یاندن و جه‌نگی سوشیال میدایا رابگرن.
2. هێزی پێشمه‌رگه له سنوری بازنه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن و ئه‌گه‌ری جه‌نگ دووربخه‌نه‌وه.
3. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵا بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گله‌یی و ره‌خنانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر یه‌كتری.
4. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رۆڵی كاراتر ببینێ له‌م بارودۆخه‌دا.
5. ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو ئاماده‌یی هه‌ر ئه‌ركێكین له‌م باره‌یه‌وه..
چاوه‌رێ ی هیمه‌تی دڵسۆزانه‌ی هه‌موولایه‌كین
خودا گه‌ل و نیشتمانمان له هه‌موو به‌ڵا و كاره‌ساتێك بپارێزێ..
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن
16/4/2020
AM:11:23:16/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت