حكومه‌تی عیراق كار بۆ دابه‌زاندنی نرخی ئینته‌رنێت و كارتی مۆبایل ده‌كات
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی عێراق دابه‌زاندنی نرخی ئینته‌رنێت و كارتی پڕكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی مۆبایلی خستوه‌ته‌ژێر دیراسه و تاوتوێوه.
ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نوسراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ده‌قی بڕیارێكی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی له‌خۆگرتووه و لیژنه‌كه‌ش تایبته به به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه لیژنه‌ی ناوبراو داوای له وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و ده‌سته‌ی گه‌یاندن و راگه‌یاندنی عییراق كردووه دیراسه‌ی ئه‌وه بكه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی نرخی ئینته‌رنێت و نرخی كارتی پڕكردنه‌وه‌ی مۆبایل كه‌م بكه‌نه‌وه.
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق، كۆمانیاكانی ئینته‌رنێت و مۆبایل چه‌ند ئاسانكارییه‌كایان بۆ به‌كارهێنه‌ران كردووه و ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌بێ به‌رامبه‌ر زیاد كردووه یان درێژ كردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك مانگه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوه و تائێستاش هه‌زار و 232 له عیراق توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 69ی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
AM:10:24:10/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 3872
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت