داوایەك ئاڕاستەیەك كەناڵەكان دەكرێت


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم دەكات لەم كاتەدا كە زۆرینەی خەڵك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماڵەوەن، كاتی كەناڵەكەن بۆ بەرنامەی كۆمەڵایەتی و هێوركردنەوەی دۆخەكە تەرخان بكەن.

شیروان عەوڵا خورشید، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە بەوەكالەت ئەمڕۆ لەنووسراوێكدا كە ئاڕاستەی كەناڵەكانی كردووە و وێنەی لای وێستگە نیوزە رایگەیاندووە "داواكارین لەبەڕێزتان لەبڕگە و بەرنامەكانتاندا پەیوەست بن بەكاركردن لەسەر كەلتور و موزیك و فیلم و دراما كوردییەكان، بەحوكمی ئەوەی ئێستا خێزانەكان پێكەوە لەماڵەوەن، بەتایبەتیش زۆر گرنگە منداڵان ئاشنا بكرێن بەزمان و كلتوری جوانی كوردی".

لەبەشێكی دیكەی نوسراوەكەدا ئاماژەی بەوەی كردووە، "لەزۆرینەی خێزانەكاندا بەهۆی نەچوونە دەرەوە، جۆرێك لەبێزاری و توندوتیژی روو لەهەڵكشانە، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر باری دەروونی تاكەكان، بۆیە داواكارین كەناڵ و وێستگەكانتان سوود لەكەسانی پسپۆر وەربگرن بەمەبەستی هێوركردنەوەی دەروونی هاوڵاتیان، لەڕێی ئامادەكردنی بەرنامەی هەمەڕەنگ و سەرنجڕاكێشی خێزانی، بەتایبەتیش ئەو بەرنامانەی كە تایبەتن بەسنوری ماڵەكان وەك بەرنامەی دروستكردنی خواردن و چاككردنی باخچە و رێكردنی دیزاینی ناوماڵ و هەندێك لەو سووكە وەرزشانەی  كە لەسنوری ماڵ و خانوو و حەوشەدا ئەنجام دەدرێن، هاوكاریتان بەشدارییەكی كارایە لەهەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا".

هــ. ر


PM:05:44:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو