سلێمانی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ته‌واوی‌ كه‌رنتینه‌ كرد

‌پۆلیس له‌كاتی‌ نه‌ورۆزدا خواردنی‌ دابه‌شكرد به‌سه‌ر 150 ماڵی‌ كه‌م ده‌رامه‌تدا له‌بازیان. ئه‌رشیف

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

بەهۆی تووشبوونی دوو كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەناحیەی بازیان، سنوری ناحیەكە كەرەنتین كران.

ئیسماعیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، دوو هاوڵاتی ناحیەكەیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون یەكێكیان ژنێكە و ئەوەی دیكەش منداڵێكی 13 ساڵە، بۆیە بڕیاردراوە بەكەرەنتینكردنی سنوری ناحیەكە و وەرگرتنی سامپڵ تا بزانرێت چەند كەسی دیكە تووشبوون.

ناوبراو روونیكردەوە، ئەو ژنەی تووشبووە لەڕێگەی لاوەكییەوە چووە بۆ پرسەی خاڵێكی لەشارۆچكەی چەمچەماڵ، منداڵەكەش لەڕێگەی پورییەوە تووشبووە.

لەسنوری ناو ناحیەی بازیان نزیكەی 10 هەزار كەسی تێدا دەژین و نزیكەی 45 خولەك لەسەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە.


PM:04:12:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت