ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م لهتووشبوو له‌شاری سلێمانی له‌نه‌خۆشخانه ماون، ئه‌مرۆ 11 كه‌سی تر نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشت دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌و باش بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌شاری سلێمانی نزیكه‌ی 20 كه‌س له‌نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه كه ته‌نها یه‌ك كه‌سیان بارودۆخی ته‌ندروستی جێگیر نییه، ئه‌ویش تاوه‌كو ئێستا پێویستی به ئۆكسجینی به‌رده‌وام نه‌بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی نزیكه‌ی 20 نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا ماوه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی "دڵخۆشی" سیسته‌می ته‌ندروستی شاره‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، د. سه‌باح هه‌ورامی له‌په‌یجه‌كه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند 11 تووشبووی كۆرۆنا له‌سلێمانی چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هێشتا ماوه به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ بكرێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ته‌ندروستی شاره‌كه گه‌شبینن كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكتر له‌به‌رواری شكاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ ته‌واوی نه‌خۆشییه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌مه‌رجێك هاوڵاتیان وه‌ك 48 كاتژمێری ڕابردوو پابه‌ندبن ئه‌و ڕێنماییه نوێیانه بن كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی شاره‌كه‌وه بۆیان داده‌نرێت.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی شاری سلێمانی گه‌شبینن، به‌لام نایه‌نه‌وێت "گهشبینیهكهیان ببێته هۆكاری فه‌وزاو جارێكی تر نه‌خۆشییه‌كه به‌فراوانی سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه".
شه‌وی ڕابردوو ته‌ندروستی سلێمانی مردنی كه‌سێكی به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز پێشتر ئه‌و كه‌سه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بووه "شه‌كره" پێناچێت به نه‌خۆشی كۆرۆنا مردبێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز، به‌رپرسانی ئیداری پارێزگای سلێمانی له‌ڕێ و شوێنه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام سبه‌ی نانه‌وخانه و ماركێته‌كان كراوه ده‌بن له‌دوای تێپه‌ڕینی 48 كاتژمێر به‌سه‌ر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆدا.
AM:11:33:05/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 89596
جار خوێنراوهتهوه