كوردستان...دایکێکی تووشبووی کۆرۆنا منداڵی بوو
وێستگه نیوز-
به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه، ئاشكرای كرد كه ژنێكی دووگیانی تووشبووی كۆرۆنا له‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه منداڵی بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت.
وڵاتی ئێران یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ی له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی په‌تای كۆرۆنا له‌چین به‌خێرایی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی تیادا بڵاوبۆیه‌وه‌و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش به‌ده‌ر نه‌بوو له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رده.
له‌پارێزگای ورمێ ئه‌مرۆ شه‌ممه ژنێكی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه منداڵی بوو. به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی ورمێ، ڕایگه‌یاند كه منداڵه‌كه ته‌ندروستی جێگیره‌و هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئێران له‌ئێستادا دایكه‌یش ته‌ندروستی به‌ره‌و جێگیری ده‌ڕوات و له‌ژێر ته‌ندروستی ورددان.
PM:10:20:04/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 22260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت