وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند،"لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا کە ئافرەتێک و منداڵێک بەرکەوتەی توشبوەکەی دوێنێن و پیاوێکیش پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوه‌ته‌وه.".
ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌مشه‌و پێنجشه‌مه، وه‌زاره‌تی ته‌ه‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 11 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ دەستنیشانکران کە شەش پیاو و دوو ئافرەت و سێ منداڵن.
ئاشكراشیكرد كه حەوت له توشبوه‌كان لە پارێزگای سلێمانین و بەرکەوتەی توشبوی پێشون و یەک لەوان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە.
له پارێزاگای هه‌ڵه‌بجه‌ش سێ منداڵ وه‌ك توشبوی نوێ تۆمار كراون كه بەرکەوتەی توشبوی پێشون و یه‌ك توشبوی نوێش له قەزای دەربەندیخان كه ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه بەرکەوتەی توشبوی پێشووه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا 204 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 61 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.