لیژنەی باڵای فەتوا لە حاڵەتی كۆرۆنا ئەم بڕیارانە بۆ مانگی رەمەزان دەردەكات
فۆتۆ: ئهرشیڤ
وێستگە نیوز ـ پشتیوان جەمال
سەرۆكی لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر تا مانگی رەمەزانی پیرۆز بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ دۆخەكە بەمشێوەیەی ئێستا بێت، ئەوانەی نەخۆشن یان تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە پزیشك پێیوتوون دەبێت بەردەوام ئاو بخۆنەوە یان قوڕگیان تەڕ بێت دروستە بە رۆژوو نەبن، لەمزگەوتەكانیش نوێژی تەراویح ناكرێت.
د. حەسەن موفتی، سەرۆكی لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان بە وێستگە نیوزی راگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆوە هەنگاوی یەكەمیان ناوە و فەتوایان داوە پێدانی زەكات پێشبخرێت بۆ ئەو كەسانەی توانای داراییان كەمە، بۆ بڕی زەكاتیش، وتی: "یەكەم ئەگەر كەسێك موڵكی خۆی بێت، دووەم دەبێت ساڵی بەسەردا رۆیشتبێت، بەڵام وتومانە لەم دۆخەدا پێش بخرێت، سێیەمیش ئاستی نیساب واتە ئەوەندەی هەبێت زەكاتی لێ واجب كرابێت".
ناوبراو روونیكردەوە، خوانەخواستە ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بوو بەمشێوەیە فەتواكان دەدەن، لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا تەراویح لەمزگەوتەكاندا ناكرێن، هەروەها نوێژی جەژنیش ناكرێن.
د.حەسەن وتی: "بۆ بەڕۆژووبوونیش ئەوانەی نەخۆشن یان تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە پزیشك پێیوتوون دەبێت بەردەوام ئاو بخۆنەوە یان قوڕگیان تەڕ بێت دروستە بەڕۆژوو نەبن، چونكە پارێزگاریكردن لەمرۆڤ لەپێش رۆژووەكەیە، بەڵام بەنیسبەت خەڵك بەگشتی كە لەماڵەوەن واجبە رۆژووژەكەیان بگرن، بەڵام ئەوانە هێشتا نەكراون بەفەتوا و چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی حكومەتی هەرێمین لە رۆژی 10ی نیسان".
تا ئێستا 190 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و 61 حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.
لهو ژمارهیهش 100 حاڵهتیان له سلێمانی، 65 حاڵهت له ههولێر، 12 حاڵهت له دهۆك و 13 حاڵهتیش له ههڵهبجه تۆمار كراوه، 51 حاڵهتی چاكبوهوه له سلێمانی و 10 حاڵهتیش له ههولێر ههبووه.
هــ. ر
AM:10:55:02/04/2020
ئهم بابهته 111320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت