وەزیری ناوخۆی هەرێم: قەدەغەی هاتووچۆ تا 10 ی 4 درێژکرایەوە

‌رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ


وێستگە نیوز- 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ تا 10 ی 4 درێژدەکرێتەوە. 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمێک لەمەوبەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند و وتیشی "بەیاننامەیەک لەبارەی وردەکاری و رێنماییەکانی بڕیارەکەوە بڵاودەکەینەوە". 

ئاماژەی بەوەش کرد، " قەدەغەی هاتووچۆ رێگری کردووە لە توشبوونی هەزاران کەس بە کۆرۆنا و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەم زیاتر پابەندی رێنماییەکان ببن". 

وه‌زی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ له‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر (12)ی شه‌و تا كاتژمێر (12)ی شه‌وی (10ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2020) درێژ ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئاسانكاری بۆ جموجۆڵی هه‌ندێك كه‌رت و كه‌سانێك كه‌ پێویستیان به‌ هاتوچۆیه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌نگ خه‌می هاووڵاتیانه‌وه‌یه‌ و ته‌ندروستی هاووڵاتیان له‌ پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌.

وتیشی،  ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته‌ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كارئاسانی بۆ جموجۆڵ و جێبه‌جێكردنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بكه‌ن.

دووپاتیشیكرده‌وه‌، پرسی ئازادكردنی به‌شێك له‌ زیندانیكراوه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ دانانی رێكاری پێویست بۆ ئازادكردنی به‌شێك له‌ زیندانییه‌كان دابنێن.

هەروەها راشیگەیاند، سبه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باس له‌ پرسی كرێنشینان و لێخۆشبوون له‌ كرێی موڵكه‌كانی حكومه‌ت ده‌كرێت. 


PM:05:17:31/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 9276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو