تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته مووچه وه‌رده‌گرن
دابه‌شكردنی مووچه.. فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو و بۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه و رۆژی پێنجشه‌ممه مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له خشته‌یه‌كدا كه پێشتر بڵاویكردبوه‌وه رایگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 1ی نیسانی 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و وه‌زاره‌تی پلاندانان دابه‌ش ده‌كرێت.
له باره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 2ی نیسانی 2020، به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی، هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌ته‌كانی بارزگانی و پیشه‌سازی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی ژینگه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ده‌زگای مین دابه‌شده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و ناوچانه‌ی ماون مووچه وه‌رده‌گرن.
هــ. ر
PM:01:02:31/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 28016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت