وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: چه‌ند هۆكارێك رۆڵ ده‌گێڕن له درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ
محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز ـ
محه‌مه‌د قادر خۆشناو، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا وه‌ك وه‌زاره‌ت هیچ بڕیارێك و پێشنیازێكیان نیه سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، به‌ڵام دوای ئه‌م دوو رۆژه پاش هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ته‌واو، هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ته‌ندروستی داتا و ژماره‌كان و دیراسه‌كردنی چۆنیه‌تی تووشبوونی ئه‌و حاڵه‌تانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌م په‌تایه به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات هه‌موو ئه‌وانه رۆڵ ده‌بینن له‌درێژكردنه‌وه یا درێژنه‌كردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و بڕیاری له باره‌وه ده‌درێت.
محه‌مه‌د قادر خۆشناو، ده‌رباره‌ی پێشنیازی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه تا ئێستا بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌هه‌رێم درابێت، له‌و روه‌وه ده‌ڵێت، "وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌گه‌رچی زۆر سودمان له‌م قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه بینیووه تاڕاده‌یه‌كی زۆرباش رێگری كرد له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه له‌چه‌قی شار به‌تایبه‌تی چونكه قه‌ره‌باڵغتره ئه‌و ناوانه به‌ڵام تا ئه‌م چركه‌یه ده‌نگۆی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاست نیه، ئێمه‌ش هیچ پێشنیازێكمان نه‌كردووه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها درێژكردنه‌وه‌ی پشووه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشنیارده‌كه‌ین بۆ لایه‌نه فه‌رمیه‌كان ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه".
د. محه‌مه‌د خۆشناو، روونیشیكرده‌وه: "تا ئێستا وه‌ك وه‌زاره‌ت هیچ بڕیارێك و پێشنیازێكمان نیه سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، به‌ڵام دوای ئه‌م دوو رۆژه پاش هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ته‌واو، هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ته‌ندروستی داتا و ژماره‌كان وه دیراسه‌كردنی چۆنیه‌تی توشبوونی ئه‌و حاڵه‌تانه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌م په‌تایه به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات هه‌موو ئه‌وانه رۆڵ ده‌بینن له درێژكردنه‌وه یا درێژنه‌كردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ (بێگومان تا دوای ئه‌م دوو ڕۆژه 1/4) ئێمه راگه‌یه‌نراوی فه‌رمیمان ده‌بێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه هه‌رخه‌ریكی دیراسه‌كردنین ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌ڵێ پێشنیاری ده‌كه‌ین بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ئه‌گه‌ر پێویستیش نه‌كات هه‌ستمان كرد كه كۆنترۆڵ كراوه ئێمه پێشنیاری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ناكه‌ین ئێستا له‌هه‌ڵسه‌نگاندنداین دوای ئه‌م دوو رۆژه ره‌نگه شتێك رابگه‌یه‌نین".
وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی به‌نیازن ئه‌گه‌ر پێشنیازی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ نه‌كه‌ن ئایا به‌سنورداری ده‌یهێڵنه‌وه؟ وتی: "ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه هه‌ڵبژاردنێكه ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ نه‌كه‌ینه‌وه چۆن به‌سنورداری هاتوچۆ بكه‌ینه‌وه چونكه تا ئێستا ئه‌م په‌تایه زۆر به ئه‌كتیڤی له‌هه‌موو شوێنه‌كان ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی به‌به‌راورد به‌هه‌ندێك شوێنی تر ئێمه زۆر به‌باشی توانیومانه ئه‌م په‌تایه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین، به‌ڵام هێشتا ئه‌م په‌تایه بوونی هه‌یه، ئه‌مڕۆ حاڵه‌تی نوێ هه‌بووه، تا ئێسا ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و سێبیران له‌ژێر كه‌ره‌نتینه‌دان ئه‌مانه واده‌كات ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش درێژنه‌كرێته‌وه به‌ڵام سنورداركردنی هاتوچۆ وه سنورداركردنی كڕین و فرۆشتن و به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته ماوه‌یه‌كی باش به‌سه‌ر تۆماركردنی دواین حاڵه‌ت تۆمار ده‌كرێت، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌بێت یان نا پشوو هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت چونكه به‌شێك بووه له‌ڕێكاره‌كان وه هاوڵاتیانیش پێویسته پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌كان".
د. محه‌مه‌د خۆشناو ئه‌وه‌شی وت: "به‌ته‌نها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نیه كه بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌دات (وه‌ك هاتوچۆی كرێكار و نانه‌وا و خاوه‌ن باخ ...) به‌ڵكو ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كانی تر و لیژنه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه به‌خۆشحاڵیه‌وه هه‌موومان وه‌ك تیمێك كارده‌كه‌ین و بڕیارده‌ده‌ین، به‌ڵام وه‌ك ئاگادارن له‌قه‌زا و ناحیه و شوێنه‌كان (ئیستسنا) بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تی له‌وانه‌كراوه ورده‌كارییه‌كه‌شی به‌پێی ئه‌و پارێزگا و قه‌زایانه ده‌گۆڕێن كه‌بڕیاره‌كه‌ی تێداده‌رچووه".
خۆشناو ده‌رباره‌ی رێژه‌ی چاكبووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌كوردستان تۆماركراون حاڵه‌تی سووك بوون، ئه‌و كه‌سانه بوون كه‌نیشانه‌كانیان زۆر به‌سوكی تێدا ده‌ركه‌وتووه ته‌نانه‌ت تا دوو سێ ڕۆژ پێش ئێستا 60% ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توش ببوون هیچ جۆره نیشانه‌یه‌كیان نه‌بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌زوترین كاتدا چاك ده‌بنه‌وه، خۆی ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیشی ده‌وێت له‌به‌رچی حاڵه‌ته‌كان له‌هه‌رێم و عیراق و وڵاتانی كه‌نداو و ئه‌فریقا به‌وجۆره‌ن و كه‌مترن رێژه‌ی مردن هه‌یه بۆ نمونه له 128 حاڵه‌تی توشبوون ته‌نها دوو كه‌س مردوو هه‌یه كه ئه‌ویش هۆكاری تێكچوونی ته‌ندروستی خۆیان بووه و په‌یوه‌ندی به كۆرۆناوه نه‌بووه وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی، لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌یه له‌م ڕوه‌وه له‌وانه جیاوازی جۆری ڤایره‌سه‌كه و جیناتی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رمی و رێكاره پێش وه‌ختیه‌كانی خۆپاراستن، به‌ڵام ئێمه هه‌میشه ئه‌وه دوپاتده‌كه‌ینه‌وه كه هاوڵاتی هیوای به‌وه نه‌بێت به‌ڵكو پێویسته پابه‌ندی رێنماییه‌كان بێت".
د. محه‌مه‌د خۆشناو له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌دا وتی: "تا ئه‌م چركه‌ساته‌ی قسه‌ی تێداده‌كه‌ین ئه‌م ڤایره‌سه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له ژێر كۆنترۆڵدا ماوه، به‌ڵام هه‌موو كاتێك ئه‌م ڤایره‌سه مه‌ترسی هه‌یه له‌سه‌ر دانیشتووان تا به‌یه‌كجاری "ئیعلانی" نه‌بوونی هه‌موو حاڵه‌تێك ده‌كه‌ین و مه‌ترسی ڤایره‌سی كۆرۆنا هه‌ر ده‌مێنێت تا یه‌ك حاڵه‌ت له‌كوردستاندا مابێت، چونكه ئه‌م ڤایره‌سه توانای گواستنه‌وه‌ی له‌كه‌سانێكه‌وه بۆ كه‌سانێكی دیكه خێرایه، له‌زۆر كه‌سدا بێ نیشانه‌یه ئه‌م دوو خاڵه مه‌ترسی ئه‌م ڤایره‌سه زۆر گه‌وره ده‌كات".
هــ. ر
AM:11:56:30/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت