به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئه‌مشه‌و هه‌ینی رایگه‌یاند كه سێ توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه، یه‌كێكیش له چاكبوه‌كان ئه‌و نه‌خۆشه بووه كه باری ته‌ندروستیی خراپ بوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مشه‌و هه‌ینی بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاشکرایکرد: سێ نەخۆشی شاری هەولێر بەتەواوی چاکبوونەوە دوای وەرگرتنی چارەسەری تەواو و تەواوکردنی ماوەی زانستی بڕیاردراو.
ئاماژی به‌وه‌شداوه كه یەکێک له چاكبوه‌كان نەخۆشێک بووە کە باری تەندروستی خراپ بوو، ئاماژەی بەوەشداوە کە دوای چەندین جار پشکنین بۆ سێ توشبوەکە، دەرکەوتوە کە بەتەوای چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە باری ئاسایی خۆیان.
لە 24 کاتژمێری رابردودا 12 توشبوی کۆرۆنا لە هەولێر و سلێمانی چاکبونەتەوە، 9 کەسیان لە سلێمانین و سێ کەسیان لە هەولێر، بەوەش کۆی گشتیی ئەوانەی لە پەتای كۆرۆنا چاکبونەتەوە، گەیشتە 51 کەس.
PM:10:57:27/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 4696
جار خوێنراوه‌ته‌وه