خانه‌قین.. داعش هێرشیكرده‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و بریندار هه‌یه‌

‌وێنە..ئەرشیف

وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له‌ سنوری قه‌زای خانه‌قین هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی عیراق و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی برینداربوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و هه‌ینی 27ی ئازاری 2020، لە ناوچه‌ی نەفتخانەی سه‌ربه‌ قه‌زای خانه‌قین، چه‌كدارانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی بەو هۆیەوە چەکدارێکی حەشدی شەعبی برینداربوو.

له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا له‌ سنوری گه‌رمیان و قه‌زای خانه‌قین، پاشماوه‌كانی داعش هێرشی ناوبه‌ناویان كردوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و حه‌شدی شه‌عبی و زیانی گیانیان پێ گه‌یاندون.

هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌كدارانی داعش چه‌ند هاوڵاتییه‌كیان له‌ سنوری گه‌رمیان رفاند و دواتر به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌ ئازادیان كردن، تێستاش چه‌كدارانی داعش له‌و سنوره‌ له‌ بۆسه‌ جیاجیاكانیاندا سێ هاوڵاتییان كوشتووه‌


PM:10:44:27/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 4748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو