وهزارهتی پهروهرده: دهبێت بهم شێوازه موچهی مامۆستایان دابهش بكرێت
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی پەروەردەی حكومهتی ههرێمی كوردستان چەند رێنماییەکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە دەرکرد و داوای لە بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی خوێندن كرد موچەکان بگەیەننە ماڵی مامۆستاکان و کارمەندانی پەروەردە.
وەزارەتی پەروەردەدا رایگهیاندوه: دەبێت بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لیستی موچەی باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان و پەیمانگاکان بدەنە بانکەکانی دیاریکراوی خۆیان و بەرنامەیەک دابنێن کە بە هیچ جۆرێک قەرەباڵغی لەسەر بانکەکان دروست نەکەن.
هاوكات دەبێت بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانیش موچەی مامۆستایان و کارمەندانیان بگەیەننە ماڵەکانیان، راشیگهیاندوه كه هەر مامۆستا و کارمەندێکی پەروەردە ماڵی نزیکی ماڵی بەڕێوەبەران و یاریدەدەرەکان بێت، ئەوا دەتوانێت لە ماڵەوە موچەکەیان لێوەربگرێت.
باس لەوەشکراوە، بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، دەبێت بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەکان هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگاکان و ئیدارەکاندا بکەن.
ئەم موچەیەی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە وەریدەگرن، موچەی مانگی 12ی ساڵی 2019یه و 13یەمین موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابهش دهكرێت.
PM:08:38:27/03/2020
ئهم بابهته 7244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت