پۆلیسی قهرهداغ ژنێك و دوو پیاوی لهسهر فرۆشتنی منداڵێكی ساوا دهستگیركرد
دوو پیاو و ژنەکە
وێستگه نیوزـ
لە گوندەکانی کانی هەنار و دەلوجەی سەربە قەزای قەرەداغ، ژنێک و دوو پیاو بە تۆمەتی فرۆشتنی منداڵێکی ساوای تەمەن چوار ڕۆژە دهستگیركران كه دانیشتووی ناوچهكانی باشوری عیراقن و منداڵهكهیان بە بڕی هەزار و 100 دۆلار فرۆشتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای قەرەداغ رایگهیاند كه دوای کاتژمێرێک لە فرۆشتنی منداڵێکی ساوای چوار ڕۆژە بە هەزار و 100 دۆلاری ئەمریکی، ژنێک و دوو پیاو دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر پارەکەدا گیراوە.
راشیگهیاندوه كه بەمەبەستی چاودێری تەندروستیی، منداڵەکەش رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراوە.
یەکێک لە دانیشتوانی گوندهكه بە كهناڵی ئێن ئاڕ تیی راگەیانوه " ئەو ژن و پیاوەی منداڵەکەیان فرۆشتووە خەڵکی ناوچەکانی باشوری عیراقن پیشەیان شوانکارەییە و لەو گوندەدا مەڕ و ماڵات بۆ خێزانێکی کورد بە خێودەکەن".
PM:06:03:27/03/2020
ئهم بابهته 6596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت