هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی‌ دوو شه‌هیدی‌ ڕاگه‌یاند




وێستگه‌ نیوز- رۆژ نیوز

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی خەڵکی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستانی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند: هەڤاڵانمان تا ئەو کاتەی شەهیدبوون وەفاداربوون بەرامبەر گەل و بەهاکانی و بوونە شەڕڤانی ئازادیی.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ناسنامەی دوو شەهیدی ڕاگەیاند، کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لە هەرێمی زاگرۆس شەهیدبوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کوردستان لە مێژوودا زۆرجار لەدژی هێزە مشەخور و قڕکەرەکان تێکۆشانی گەورەی بەڕێوەبردووە و لە ڕێگای ئازادیدا بەهای گەورەی داوە، گەلی کوردستان هەمیشە دژوارییەکانی لەپێش خۆی لابردووە و لە مێژوودا لە هەلومەرجی نالەبار بێ وەستان تێکۆشانی بەڕێوەبردووە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ئەو میراتەیان وەرگرتووە و لە چیاکانی کوردستاندا داستانی بەرخۆدانی گەورەیان نووسیوە، لەناو ئەو تێکۆسانەشدا، هەندێک جار لە هەلومەرجە قورسەکانی سروشتی هەرێمە سەختەکاندا قوربانییمان داوە، هەڤاڵانمان سوداد و شۆڕش لە ١ی شوباتی ٢٠٢٠ـدا لە زاگرۆس، کاتێک ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکرد بەهۆی ڕەشەبای بەهێزوە شەهیدبوون، ناسنامەکەیان بەم شێوەیە:

ناوی کۆد: سوداد تۆڵهەڵدان     

ناو و پاشناو: حەسەن عەلی ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: ڕوانسەر- کرماشان      

ناوی دایک و باوک: ئەمینە- عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی شوباتی ٢٠٢٠- زاگرۆس

 

ناوی کۆد: شۆڕش ئامانۆس

ناو و پاشناو: مەحمود حاش حەمۆ

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک و باوک: ئەحلام- سەلاحەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی شوباتی ٢٠٢٠- زاگرۆس

ئەوەش هاتووە: هەڤاڵانمان سوداد و شۆڕش لە پارچە جیاکانی کوردستان لەدایکبوون و لە تەمەنی گەنجیدا بۆ ئازادیی کوردستان بەرپرسیارێتییان گرتە سەر شان و بەشداری تێکۆشانی گەریلابوون، هەمیشە هەوڵیاندا خۆیان پێشبخەن و بە کارەکانیان لەناو هەڤاڵانیاندا بوونە نمونە، کارە پەروەردەیی و کردەوەییەکانیان بە سەرکەوتووانە دەکرد و پێشەنگایەتی هەڤاڵانیان دەکرد، بە قوڵایی خۆیان لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ پەروەدە کرد، تا ئەو کاتەی شەهید بوون، بوونە شەڕڤانی ئازادیی و دڵسۆزی بەها و گەلی کورد. 

لە کۆتاییشدا هاتووە: سەرەخۆشی لە خانەوادەی ڕێزداری هەڤاڵانمان سوداد و شۆڕش و هەموو گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئاڵای ئازادیی شەهیدانمان بە سەرکەوتن بڕازێنینەوە.


PM:12:29:27/03/2020






ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت