پێشنیازێكی نوێ بۆ دابه‌شكردنی مووچه ده‌خرێته‌ڕوو
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر پێشنیازێك بۆ دابه‌شكردنی مووچه بخرێته‌ڕوو پێویستی به‌كات هه‌یه، هه‌روه‌ك خۆ پێشنیازێكی نوێ ده‌خاته‌ڕوو.
رێبوار ئه‌حمه‌د بازیانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: زۆر پێشنیاز و پڕۆژە خراوەتە روو وەک میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی مووچه، کە سەرجەمیان پێویستیان بەکات هەیە.
ده‌شڵێت: "بەڵام باشترین بژاردە لە ئێستادا بۆ دابەشکردنی مووچە ئەوەیە کە لەژێر رێکارە خۆپارێزییەکان بەرپرسی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکان تەنها خۆیان لە رێی ئیدارەکەیانەوە بەلیستێک مووچەکە بەمۆڵی لەبانک وەربگرن و دواتر خۆیان لە رێی دیلیڤەریەوە بەته‌له‌فۆن دابەشی بکەن بەسەر فەرمانبەرەکانیاندا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی وتووه: "هەر رێگەیەکی تر کەلەڕێی کۆمپانیاوەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە ئەوە شێوازێکی تری کێشانەوەی پارەیەلە مووچەخۆرو رێگەیەکی تری داهاتە بۆکۆمپانیاکان".
به‌هۆی رێكاره‌كان بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا یه‌كی نیسانی 2020، پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی به‌شێكی زۆری فه‌رمانبه‌ران.
هــ. ر
AM:08:31:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 11760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت