نوێترین زانیاری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم


وێستگه‌ نیوز ـ
تا ئێستا پارەکەی بەغدا نەگەشتووە بە لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی و وەزارەتی دارایی هەرێمیش، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ هه‌ركات پاره‌ی به‌غدا بكاته‌ هه‌رێم ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند: لە ئێستادا پارەی پێویستیان لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێکی وەک پەروەردە و کەی پارەی بەغدا بگات مووچە دابەشدەکەن.

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەشڵێت، ئەو پارەی ئێستا لەبەردەستیاندایە بەشی مووچە ناکات و پارەی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی دهۆکیش لەو پارەیە خەرجدەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، سەرەڕای راگرتنی دەوام و قەدەغەی هاتوچۆ، بەڵام ئەمڕۆ بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دەوامیان کردووە و دەشڵێت، کەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی عیراق تەواوبێت پارەکەی هەرێم دەنێرن.

ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، پێدەچێت لە ماوەی هەفتەیەکدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەن و ئەوکات پارەی هەرێم دەنێرن.

ئەو قسانەی وەزارەتی دارایی هەرێم لە کاتێکدایە، بڕیاربوو دوای دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستیی، موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام تا ئێستا دابەشنەکراوە.

لە رۆژی 8ی ئازاری ساڵی رابردوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاشەکەوتی مووچەی هەڵگرت و لەو کاتەوە تا ئێستا 12 مووچەی بێ پاشەکەوتی سەرجەم وەزارەتەکانی دابەشکردوە، لەگەڵ هاتنی کۆرۆنادا یەکەم وەزارەت مووچەی وەزارەتی تەندروستیی دابەشکرا کە ئەوە 13هەمین مووچەی ئەو وەزارەتەبوو بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت، دوای ئه‌ویش وه‌زاره‌تی ناوخۆ و و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دابه‌شكراوه‌ و دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە راگیراوە.

سه‌رچاوه‌: NRT

هــ. ر


PM:08:00:25/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 43848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو