بهرپرسی بهندیخانهیهكی سیاسی له رۆژههڵاتی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوو
فۆتۆ: ههنگاو
وێستگه نیوز ـ
بەرپرسی فرۆشتگای بەندی سیاسی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە پیاوێکی تەمەن 49 ساڵانە و فەرمانبەری بەندیخانەیە، بە هۆی هەبوونی نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بۆ دەروەی بەندیخانەی گوازرایەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ سێشەممە 24ی ئازاری 2020، یەکێک لە فەرمانبەرەکانی بەندیخانەی ئورمیە بە هۆی ئەوەی نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنای هەبووە، لەلایەن کادری دەرمانی بەندیخانەوە بۆ دەرەوەی بەندیخانە گوازراوەتەوە.
یەکێک لە بەندکراوانی بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە به رێكخراوی هەنگاوی راگەیاندووه، کە ئەو فەرمانبەرە بە ناوی کیا مەزاهری تەمەن 49 ساڵ و خەڵکی ئورمیە بووە و لە بەندیخانە بەرپرسی فرۆشگای بەندی سیاسی و مەزهەبی بووە.
بە وتەی ئەو بەندکراوە، هەموو بەندکراوانی بەندی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ئورمیە رۆژانە لەگەڵ ئەو کەسە پەیوەندی راستەوخۆیان هەبووە.
هــ. ر
PM:07:18:24/03/2020
ئهم بابهته 1904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت