ژنه پارێزهرێكی كورد سزای 18 ساڵ زیندانی كردنی بهسهردا سهپێندرا
سوهەیلا حیجاب، پارێزەر
وێستگه نیوز ـ
ژنە پارێزەرێکی کورد کە هاوکات یەکێک لە چالاکانی مەدەنی کرماشانە و کۆتایی بەهاری ساڵی رابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای 18 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی راپۆرتی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممەی رابردوو 18ی ئازاری 2020، سوهەیلا حیجاب، پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لەلایەن لقی 28ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە، سزای 18 ساڵ زیندانی كردنی بە سەردا سەپێندرا.
ئهوهشی وتووه: ئەو خانمه پارێزهره بە چەندین تۆمەت وەک "پڕوپاگەندە دژی حكومهت، گردبوونەوەی نایاسایی، تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە، دروستکردنی گرووپ بۆ داکۆکی لە مافی ژنان و داوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆم و گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی ئیران"، سەرجەمی سزای 18 ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە.
بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زیاترین سزای سوهەیلا حیجاب حهوت ساڵ و شهش مانگ بەندکرانە و ئەو سزایه جێبەجێ دەکرێت کە بە تۆمەتی گردبوونەوەی نایاسایی بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.
سوهەیلا حیجاب، ساڵی رابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانهوه دەستبەسەر و دوای ههشت مانگ بەندکران، رۆژی 14ی ئهم مانگه به دانانی بارمتهی سێ ملیار تمهن بهشێوهی كاتی ئازاد كرا.
ئەو ژنه پارێزەرە کە 30 ساڵانە، مانگی بەفرانباری دوو ساڵ پێش ئێستا دەستبەسەر و دواتر لەلایهن دادگای شۆڕشی شیراز حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و دوای تێپەڕاندنی پێنج مانگ بە مەرج لەبەندیخانە ئازاد کرا. ناوبراو 10 رۆژ دوای ئازاد بوونی بۆ جاری دووەم دەستبەسەر کرایەوە.
هــ. ر
AM:08:42:23/03/2020
ئهم بابهته 9224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت