میكانیزمی نوێ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ عیراق په‌یڕه‌وده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راگه‌یاند، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان له‌ عیراق دروستكردوه‌ به‌مووچه‌شه‌وه‌، بۆیه‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ دیاری ده‌كرێت.


ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: له‌ ئه‌مڕۆدا كه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 26 دۆلاره‌ و به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان له‌ عیراق دروستده‌كات.

له‌باره‌ی كاریگه‌ری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ش ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ میدیاكانی یه‌كێتی وتی، "پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ رووناداته‌وه‌، به‌ڵام بیستوومه‌ میكانیزمێكی نوێ بۆ مووچه‌ داده‌نرێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند، داهاتی هه‌رێم له‌سفر نزیكبووه‌ته‌وه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێم دروستكردوه‌،  ئه‌گه‌ر بارودۆخێكی تری هاته‌ پێش له‌باره‌ی داهاته‌وه‌ داوای هاوكاری له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ین.

دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هه‌یه‌، كه‌ ئێستا به‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

هــ. ر


PM:03:13:20/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 14752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو