بەرپرسێکی یەکێتی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی بۆ نەخۆشخانەی چۆمان دابینکرد



وێستگە نیوز- 
بەرپرسێکی یەکێتی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی بۆ نەخۆشخانەی چۆمان دابینکرد. 

لە راگەیەندراوێکی فراکسیۆنی یەکێتی ناو ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا هاتووە، " ئەمرۆ پێنج شەممە ۲۰۲۰/۳/۱۹ دوای بەدوادچوونی بەڕێز (نافیز مستەفا ناوپردانی) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراکسیۆنی یەکێتی بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان، دەرکەوت کە کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی نەخۆشخانەکە له کار کەوتووە، كە ئەمەش بۆتە هۆی دروستكردنی كێشە بۆ هاووڵاتیانی قەزای چۆمان". 

ئاماژەی بەوەش کردووە، " لەمیانی هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بە سوپاسەوە بەڕێز (دەرباز كۆسرەت ڕەسول) ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان چارەسەركردنی ئەو كێشەیەی گرتە ئەستۆ و هەر ئەمڕۆ لە وڵاتی توركیا كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆكسجینی بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان كڕی و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كارگەكە بگاتە نەخۆشخانەی چۆمان و هاونیشتمانیانی سنوورەكە سوودی لێ وەربگرن". 



 


PM:11:00:19/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 4048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت