سه‌رۆكی هه‌رێم یه‌ك ملیار دینار بۆ زیانلێكه‌وتوانه‌ی لافاوه‌كه‌ی دهۆك ته‌رخان ده‌كات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاوخه‌میی خۆی بۆ كه‌سوكاری ئه‌و دوو قوربانییه ده‌ربڕی كه له لافاوه‌كه‌ی شاری دهۆك گیانیان له‌ده‌ستدا و بڕیاریشیدا یه‌ك ملیار دینار بۆ پارێزگاكه ته‌رخان بكات.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ فه‌رهاد ئه‌تروشی، پارێزگاری دهۆك قسه‌ی كردوه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می بۆ خێزان و كه‌سوكاری ئه‌و دوو قوربانییه‌ی له ئه‌نجامی لافاوه‌كانی سنووری پارێزگاكه له سێمێل و زاخۆ گیانیان له ده‌ست دا دەربڕی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سەرۆکی هەرێمی کوردستان به وردی به‌دواداچوونی بۆ دۆخی لێقه‌وماوان و مه‌زه‌نده‌ی زیانه‌كان و كاره‌كانی به‌هاناوه‌چوون و چۆنیه‌تیی هاوكاریكردن و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوان و زیانمه‌ندانی كرد.
هه‌ر له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه نێچیرڤان بارزانی پشیتوانیی خۆی بۆ كاری داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان دوپاتكرده‌وه و بڕیاری‌داوه وه‌ك هاوكارییه‌كی به‌په‌له‌ی به‌هاناوه‌چوون، بڕی یه‌ك ملیار دینا) له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێشكه‌ش به ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك بكرێت.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە سنوری پارێزگای دهۆک زیاتر لە 400 ماڵ و 61 ئۆتۆمبێل و سەدان دوکان زیانیان بەرکەوت و دوو هاوڵاتی له سنوره‌كه گیانیان لەدەستدا.
PM:07:29:19/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 1360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت