یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە دهۆك تۆماركرا

‌وەزارەتی تەندروستی

وێستگە نیوز-
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردەوە پیاوێكی تەمەن 50 ساڵ لە دهۆك تووشی كۆرۆنا بووە كە لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكرد "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەکەم توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشانکرا کە پیاوێکی تەمەن 50 ساڵانە لە وڵاتی ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە".
 
بەو جۆرە دهۆك سێهەم پارێزگای هەرێمی كوردستانە كە تووشبووی بە ڤایرۆسی كرۆنا تێدا تۆمار دەكرێت لە دوای ئەوەی پێشتر هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر تێیاندا تۆمار كرابوو. 

هاوكات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا گەیشتووەتە 40 حاڵەت، بەجۆرێک 30 یان لە پارێزگای سلێمانی و نۆیان لە پارێزگای هەولێردان، هەروەها حاڵەتێكیش لە دهۆك.

بە پێی راگەیەندراوی تەندروستی سلێمانیش تا ئێستا 13 كەس لەو 30 كەسە چاك بوونەتەوە و یەكێكیشیان گیانی لە دەستداوە.
 


AM:10:44:19/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 2060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت