حكومه‌تی ئێران په‌یكه‌ره‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانیی شارده‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی ئێران بڕیاریاندا ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی قاسم سوله‌یمانی دابپۆشن كه به‌شێوازێك دروستكرابوو، ببووه مایه‌ی گاڵته‌جاڕی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
په‌یكه‌ره‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌ی جیلانی سه‌ربه شاری به‌نده‌ر ئازادی له باكوری ئێران دروستكرابوو، به‌ڵام شێوازه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده ناڕێك بوو كه ببووه مایه‌ی گاڵته‌جاڕی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران وتویانه كه په‌یكه‌ره‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی، هاوشێوەی كەسایەتی سپۆنج پۆبی كارتۆنییه.
ژمارەیەكی دیكەش لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رەخنەی ئەوەیان گرتووە كە ئێستا كاتێكی گونجاو نییە بۆ سەرقاڵ بوون بە كارێكی لەو شێوە لە كاتێكدا سەدان كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لە دەستدەدەن لە شارەكانی ئێران و وڵات لە دۆخێكی مەترسیداردایە.
دوای ئه‌و ره‌خنانه‌ش، به‌رپرسانی ناوچه‌كه په‌یكه‌ره‌كه‌ی سوله‌یمانییان به نایلۆن داپۆشیوه تا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه توانجی له كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك سوله‌یمانی نه‌درێت كه له‌ناو به‌رپرسانی ئێران‌دا به "پاڵه‌وان" وه‌سف ده‌كرێت.
قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له 3ی كانونی یه‌كه‌می 2020 له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی له عیراق، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا كوژران.
PM:05:45:14/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 12044
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت