به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه: خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێكی توشبون له پارێزگاكه‌دا نییه
وێستگه نیوزـ تانیا كفری
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند كه خۆشبه‌ختانه تائێستا له كه‌ره‌نتینه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
د.ئازاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكی تایبه‌تدا ده‌رباره‌ی ئه‌و رێكاره خۆپارێزییانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه گرتویه‌تیه به‌ر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له دوو كه‌ره‌نتینه له سنوری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ن، یه‌كێكیان له ناو شاری هه‌ڵه‌بجه و ئه‌وی دیكه‌ش له ناحیه‌ی بیاره كه 121 كه‌سی تێدایه كه كه‌ره‌نیتنه ده‌كرێن.
وتیشی هه‌ر كه‌سێك گه‌شیتاری ئێرانی بێت له كه‌ره‌نیتنه‌كان راده‌گیرێن و هه‌ر نیشانه‌یه‌كی تێدا ده‌ربكه‌وێت داوی ناردنی پیشكنینه‌كانی بۆ سلێمانی، چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین و خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
د.ئازاد مسته‌فا راشیگه‌یاند: له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی مه‌ڵبه‌ندێكی 24 كاتژمێریی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه كراوه‌ته‌وه و داوا له خه‌ڵك كراوه هه‌ر كه‌س ئه‌و نیشانانه‌ی هه‌بێت سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كه بكات تا پشكنینی بۆ بكرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوو، ئه‌وا له‌وێ ده‌یهێڵنه‌وه، خۆشبه‌ختانه‌ش له نیشانه‌كانیشدا ده‌رنه‌كه‌وتووه هیچ كه‌سێك هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت.
PM:11:57:09/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت