ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆسته‌كه‌ی له‌ئارادایه
عادل عه‌بدولمه‌هدی
وێستگه نیوزـ تانیا كفری
دوو په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق پشتڕاستیان كرده‌وه كه چه‌ند هه‌وڵێك له ئارادان بۆ ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وەزیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن گه‌ڕانه‌وه‌كه كارێكی ئاسان نییه و له‌ناو ماڵی شیعه‌شدا جیاوازی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌یه.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه نیوز، د.رێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند"پارتی دیموكراتی كوردستان و نوری مالیكی و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی عادل عه‌بدولمه‌هیدان"، وتیشی، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه بۆ پۆسته‌كه‌ی ، كارێكی ئاسان نییه، چونكه ئیئتلافه‌كانی سائیرون و حیكمه و نه‌سر كه سێ ئیتئلافی شیعه‌ان و ته‌نانه‌ت و خۆپیشانده‌رانیش رازی نین به‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستبه‌كار بێته‌وه.
د.رێبوار كه‌ریم وتیشی "ناكرێت دوای نزیكه‌ی 700 كوژراو و نزیكه‌ی 25 هه‌زار بریندار، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌رده‌وام بێت له پۆسته‌كه‌ی، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه شه‌قامی عیراقی به‌وه رازی نییه و ره‌نگه گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه، ببێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره، هه‌موو ئه‌گه‌رێكیش كراوه‌یه و ره‌نگه ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ش له قۆناغی داهاتوو گرفت دروست بكه‌ن."
هه‌ر ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆسته‌كه‌ی، شیروان میرزا، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له‌دوای كشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی له پێكهێنانی حكومه‌ت، ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت ناوماڵی شیعه له گفتوگۆدان بۆئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه پێشكه‌شی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن تا بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ رایسپێرێت.
شیروان میرزا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی پشتڕاستكرده‌و ه‌كه باس له‌و هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن و وتی: لایه‌نه سیاسییه‌كان پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردوه كه ده‌ره‌چه‌یه‌كی یاسایی بدۆزنه‌وه تا حكومه‌ت به عه‌بدولمه‌هدی بسپێرنه‌وه، به‌ڵام عه‌بدولمه‌هدی به‌توندی ره‌تیده‌كاته‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی.
وتیشی: ناو ماڵی شیعه هه‌م له‌سه‌ر عه‌لاوی و هه‌م عه‌بدولمه‌هدی دابه‌شبون و هه‌ندێكیان هێشتا دژی ئه‌وه‌ن عه‌بدولمه‌هدی بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی، به‌ڵام به‌شێكیش پشتیوانیی ده‌كه‌ن، هاوكات كورد و سوننه هیچ كێشه‌یه‌كیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه نییه، ئه‌گه‌ر شیعه‌كان خۆیان به‌وه قایل بن، چونكه پۆسته‌كه له بنه‌ڕه‌تدا پۆستی شیعه‌كانه.
PM:06:10:07/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت