یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی پەسەند کرا
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.
کاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 4 ی 3 ی 2020، دانیشتنی ژماره (2)ى ئاسایی خولی به‌هاره له‌ساڵی دووه‌مى خولی پێنجه‌می پەرلەمانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
خاڵی كۆتایى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه ناوونیشان و ماده به‌ماده‌و بڕگه به‌بڕگه‌ی پێشنیازه‌یاساكه به‌و پێشنیازانه‌ى كه‌له‌دانیشتنی پێشوو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه خرابوونه‌ڕوو و له‌لایه‌ن سێ ئه‌ندام یان زیاتر پشتگیری‌یان هه‌بوو به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران.
پاشان هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكرا، له‌كۆتاییدا كۆی یاساكه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه و به 88 ده‌نگ په‌سندكرا.
شایانی باسه مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه بۆ رێگه‌گرتنه له‌كارو كرده‌وه‌كانی قاچاغی و به‌تاڵانبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه‌و پاراستنی سامانی نه‌وت و سه‌پاندنی سزایه‌كی گونجاوه به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
PM:05:33:04/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت