کۆرۆنا گەیشتە دامەزراوەیەکی یەکێتی ئەوروپا و بەرپەسێکی باڵای تووش کرد



وێستگە نیوز- 
ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە دامەزراوەکانی یەکێتی ئەوروپا و بەرپرسێکی باڵای بەرگری تووش کرد. 

چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە، ئاژانسی بەرگری یەکێتی ئەوروپا بەشداری کارمەندەکانی لە هەر کۆبوونەوەیەکی دەرەکیدا هەڵوەشاندووەتەوە ئەوەش دوای ئەوەی بەرپرسێکی باڵای بەرگری یەکێتیەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. 

ئەمەش یەکەم حاڵەتی تۆمارکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت لەناو دامەزراوەیەکی یەکێتی ئەوروپا. 

سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوە کردووە، لە رۆژی شەممەی ڕابردووداچەند نیشانەیەکی نەخۆشی لەسەر بەرپرسەکە دەرکەوتووەو  پسکنینەکانی دواتر ئاشکراین کردوە تووشی کۆرۆنا بووە، هاوکات ئەوەش ئاشکرا بووە کە بەرپرسێکی دیکە لە بەشی کاروباری دەرەوەی یەکێتیەکە هەمان نیشانەی لێ دەرکەوتووەو لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانی دەکات. 

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەو کارمەند و بەرپرسانەی لە کۆبوونەوەئ ئەو بەرپرسە باڵایەی بەرگریدا بەشدار بوون دواتر لە چەندین چالاکی و کۆبوونەوەی دیکەدا بەشداربوون و گەشتی دەرەکیشیان ئەنجامداوە، جەختی لەوەش کردووەتەوە دامەزاروە ئەوروپیەکان داوایان لە کارمەندەکانی کردووە گەشتی دەرەوەی وڵات نەکەن و نەچنە ئەو ناوچانەش کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە، بۆ سەلامەتی خۆشیان کارەکانیان لە ماڵەوە ئەنجامبدەن. 


PM:04:56:04/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت