سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران و بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه موچه‌ی وه‌زاره‌تێكی تر دابه‌ش بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: سبه‌ینێ سێشه‌ممه 25ی شوباتی 2020، موچه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئەو موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووە و 12یەمین موچەیە كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوای لابردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، بەبێ پاشەکەوت دابەشی دەکات.
PM:08:46:24/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 7412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت