بەرهەم ساڵح وشاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا کۆبوونەوە



وێستگە نیوز- 
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق  و شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە بەغدا کۆبوونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، "سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٤ لە شاری بەغدا پێشوازیکرد لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنییەکانی عێراق گفتوگۆکرا".

ئاماژە بەوەش کراوە، "لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە پێویستی پتەوکردنی ھەماهەنگی نێوان وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگە، ھاوکات ئاماژەی کرد بۆ گرنگی رێگرتن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و رێشەکێشکردنی بۆ یەکجاری و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی بۆ سەرجەم گەلانی عێراق".

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە شایستە داراییەکانی ھێزی پێشمەرگە کرا.


PM:07:04:24/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت