گروپە شانۆییەکەی کەلار بۆ ماوەی ساڵێک کارەکانی سڕ کرا



وێستگە نیوز- 
بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان بڕیاریدا گروپی هونەری ئەستێرەکان لە کەلار بۆ ماوەی ساڵێک لە کارەکانی سڕ بکات. 

بەپێی فەرمانێکی کارگێڕی کە بەرواری ئەمڕۆ ٢٤ ی ٢ ی ٢٠٢٠ ی لەسەرە بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری گەرمیان بڕیاری سڕکردنی سەرجەم و کارو چالاکیەکانی گروپی هونەری ئەستێرەکان-ی بۆ ماوەی ساڵێک دەرکردووە. 

لە بەشێکی دیکەی فەرمانە کارگێڕییەکەدا هاتووە، " هەر گروپێک یان هەر کەسێک لە سنوری دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایتیمان تەشهیر بەرامبەر پیرۆزییەکانی هاوڵاتیان بکات هەمان ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت". 

ئەم فەرمانە کارگێڕییە دوای ئەوە هات نمایشی شانۆیی "وەرن با ببین بە سەگ " لە کەلار بەڕێوەچوو، لە دوای نمایشەکە کاردانەوەی توند کەوتەوەو لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان قسەی زۆری لەبارەوە کرا و بە " سوکایەتی کردن بە ئاین و مەلاکان" ناوی هێنرا. 



PM:04:54:24/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 6296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت