بە ڤیدیۆ.. مەلا عەلی کەڵەک تێکەوت
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە..
وێستگە نیوز ـ
لە ڤیدیۆیەکدا کە مەلا عەلی کەڵەک وا خۆی دەردەخات چارەسەری کەسێکی نابیست دەکات، بەڵام پێش ئەوەی چارەسەری بکات و کاتێک دەپرسێت چەند ساڵە نابیستێت هاوڵاتییەکە وەڵام دەداتەوە دەڵێت 15 ساڵ، به‌وه‌ش دەردەکەوێت کە ئەو کەسە لە راستیدا نابیست نییە.
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا مەلا عەلی کەڵەک وا خۆی دەردەخات کە چارەسەری کەسێکی نابیست دەکات کە لە قەزای شەرگاتی پارێزگای سەڵاحەدینەوە سەردانیان کردووە.
بەپێی ڤیدیۆکە، مەلا عەلی لە یەکەم پرسیاریدا لەو کەسە کە وەک نابیست براوەتە لای و لێی دەپرسێت چەند ساڵە نابیستیت؟ ئەو کەسە یەکسەر وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت 15 ساڵ.
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، مەلا عەلی کەڵەک، وا خۆی دەردەخات کە چارەسەری دەکات و چەند ئایەتێک دەخوێنێت و گوێیەکانی کەسەکە رادەکیشێت و لە کۆتایشدا چەند پرسیاریکی تری لێدەکات و وا دەریدەخات کە ئەو کەسەی چاککردووەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا ڤیدیۆیەکی مەلا عەلی بڵاوکرایەوە و وانیشاندرا کە چاوی پیاوێکی نابینا لەنێو شاری مەدینەدا چاکدەکاتەوە و بەڵام پاش چەند رۆژێک ڤیدیۆیەکی دیکەی پیاوەکە بڵاوکرایەوە کە تێیدا هەواڵی چارەسەرکردنی رەتکردەوە.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، له ماوه‌ی رابردوودا وه‌ك پزیشكی ئاینی خۆی ده‌رخستووه و ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوده‌كرده‌وه كه گوایه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی كردووه.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر كه‌س وه‌ك ته‌نز و گاڵته كردن له چاره‌سه‌رییه‌كانی ده‌ڕوانن، هه‌ندێكیش تا ئێستا باوه‌ڕیان به‌كاره‌كانی هه‌یه.
هــ. ر
PM:01:59:24/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 24132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت