مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك: داوام لێكراوه چاره‌سه‌ری شازاده نووستووه‌کە بكه‌م، به‌ڵام مه‌رجێكم هه‌یه
شازادە نووستووەکە
وێستگه نیوز ـ
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، رای ده‌گه‌یه‌نێت، داوای لێكراوه چاره‌سه‌ری شازاده نووستووه‌كه بكات، ئه‌ویش ئاماده‌یی نیشانداوه له‌ماوه‌ی نۆ مانگدا چاره‌سه‌ری بكات، مه‌رجێكی داناوه.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "داوای زۆرم لێكراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ولید خالید بن تەڵاڵ بن عەبدولعەزیز ئال سعود، منیش بەلێنم داوە لە ماوەی نۆ مانگ چارەسەری بکەم"، بەڵام وەک خۆی ئاماژەی پێداوە ئەو مەرجێکی هەبووە.
لە بارەی مەرجەکەیەوە عەلی کەڵەک دەنووسێت: "داوام کردووە 100 خانوو بۆ دایكی هه‌تیوه‌كان و هه‌ژاره‌كانی كوردستان دروست بكات".
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك كه خۆی وه‌ك پزیشكێكی ئاینی ناساندووه، زۆر جار ڤیدیۆكانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و به‌شێك له مامۆستایانی ئاینیش كاره‌كانی به باش نازانن و ره‌خنه‌ی لێده‌گرن.
هــ. ر
AM:11:14:10/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 49084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت