قایمقامیەتی سلێمانی: به‌هۆی گرانفرۆشی ده‌مامكه‌وه ئه‌م شوێنانه داخران
وێستگە نیوز-
قایمقامیەتی سلێمانی بڵاوی كردەوە كە به‌هۆی به‌سه‌رچونی ده‌مامكه‌كانیان و گرانفرۆشییه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌رمانخانه‌یه‌ك و نۆرینگه‌یه‌ك له شاری سلێمانی داده‌خات.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ربه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه و به‌هۆی فرۆشتنی ده‌مامكی ماوه به‌سه‌رچو هه‌روه‌ها گرانفرۆشیی ده‌مامكه‌كانه‌وه ده‌رمانخانه‌ی ژاڵه له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داخست.
هه‌روه‌ها، نۆرینگه‌ی جه‌مال له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ده‌مامكی به نرخێكی گران به هاوڵاتیانی فرۆشتوه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ویش داخراوه.
پێشتر لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایانگه‌یاندبو: هه‌ر شوێنێك ده‌مامك به نرخی گرانتر له خۆی بیفرۆشێت شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، بۆیه به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ده‌رمانخانه‌ی ژاڵه و نۆرینگه‌ی جه‌مال له‌شاری سلێمانی دا‌خراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
د.ح
PM:09:52:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت