لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بۆ تاوتوێكردنی دۆخی كركوك و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی كه‌ركوك له‌ شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌.

كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی‌ بڵاویكرده‌وه‌: ئەمڕۆ شەممە 22ی‌ شوباتی 2020، لایەنە کوردیستانییەکانی‌ کەرکوک سەبارەت بە رەوشی كەركوك و پێکهێنانی‌ حکومەتی‌ نوێی‌ عێراق لەگەڵ پەرلەمانی‌ کوردستان بە تایبەت لیژنەی‌ ناوچە جێناكۆكه‌كان کۆوونەوە.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌ كوردستانیه‌یكانی كه‌ركوك باسیان لە ئاسایی كردنەوەی دۆخی شاره‌كه‌ و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ پارێزگاكە و لادانی پارێزگاری ئێستای كەركوك کرد.

به‌گوێره‌ی ئێن ئاڕ تی، ئه‌و لایه‌نانه‌ لەدوو یاداشتی جیاوازدا بڕیارە داواكارییەكانیان ئاراستەی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و بەغدا بکەن.

لەدوای‌ 16ی‌ ئۆکتۆبەری‌ 2017 و چۆڵكردنی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزەکانی‌ پێشمەرگە، رووداوەکانی‌ کوشتن و رفاندنی‌ هاوڵاتیان له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان زیادی كردوه‌ و چەندین جاریش چەکدارنی‌ داعش هێرشیانکردوەتە سەر گوندەکانی‌ سنورەکە.


PM:03:05:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو