بە وێنە.. دەروازەی کفری به پاشماوهكانی خاشاك و ئاسن تهنراوه
وێنەکان: تانیا کفری
وێستگه نیوز ـ تانیا کفری
له بهدواداچوونێكی پهیامنێری وێستگه نیوز له قهزای كفری، دهردهكهوێت دهروازهی شارهكه بە خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی ئاسن تەنراوەو سیمایەکی ناشرینی بە شارەکە بەخشیوە.
تانیا کفری، پەیامنێری وێستگە نیوز لە ناوچەکە، چەند وێنەکی دەروازەی شاری کفری گرتووە و دەڵێت: "کاتێ سەردانی هەر شارێک دەکەیت دەروازی شار بەجوانترین شێوە رازاوەتەوە بۆ پێشوازی ئەوانەی دێنە ناوی، بەڵام بە داخەوە کاتی لە دووزەوە داخڵی کفری دەبیت بەخۆڵ و خاشک و پەشماوەکانی ئاسن پێشوازیت لێدەکرێت".
داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ئاوڕی جدی لەو پرسە بدەنەوە و دەروازەکە پاک بکەنەوە لەو دیمەنە ناشارستانییە.
هــ. ر
AM:11:19:20/02/2020
ئهم بابهته 3288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت