پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ ۷ ڕاوچی دەستگیرکرد
وێستگە نیوز-تانیا کفری
پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ ۷ ڕاوچی دەستگیرکرد.
پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ ی ٢ ی ٢٠٢٠ دوای وەرگرتنی زانیاری هێزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنکەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش لە بەرزاییەکانی ( مەنیلە ) توانیویانە ۷ حەوت ڕاوچی دەستگیر بکەن .
ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هاوکات دەستگیرا بەسەر یەک ئۆتۆمبێل و ۱۳ سیانزە ( کەو ) ی زیندوو لەگەڵ ۱۰ دە دەستە داو کە بۆ ڕاوکردن بەکارهینراوە.
پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەش کردووە، لە دەستگیرکراوەکان شەش کەسیانی خەڵکی دەرەوەی سنوری قەزای چەمچەماڵن و بۆ ڕاوکردن هاتبوونە سنورەکە ، دوای دەستگیرکردنیشیان پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
PM:07:41:17/02/2020
ئهم بابهته 944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت