به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر: ته‌قه‌كه‌ره‌كانی گه‌راجی ئه‌كوا پارك ده‌ستگیر كران
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌راجی ئه‌كوا پارك ته‌قه‌یان كرد و كه‌سێكیان كوشت و سیانی تریان بریندار كرد، ده‌ستگیركران.
دلێر نه‌جاڕ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: كاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی شوباتی 2020، لە گەراجی (ئەكوا پارك) لە هەولێر، دەمەقاڵێ لە نێوان چەند كەسێكدا دروست دەبێت و دواتر تەقە دەكرێت، بەو هۆیەوە كەسێك دەكوژرێت و سیانی دیكەش بریندار دەبن.
دلێر نەجاڕ راشیگەیاندووه، دوای رووداوەكەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە گەراجی (ئەكوا پارك)، دەستبەجێ تیمەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی تاوان و دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و شوناسنامەی ئەو كەسانەیان دیاری كرد كە تاوانەكەیان ئەنجام داوە.
ئاشكراشیكردووه: لە كەمتر لە حه‌وت كاتژمێردا، تۆمەتبارەكان رادەستی دادگا كران.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: ئەوانەی تاوانەكەیان ئەنجام داوە، دوو تۆمەتبار بوون و یەكێكیان بە برینداری دەستبەسەر كرا، كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بكەری سەرەكی تاوانەكەیە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەشدا هاوڵاتییەك بە ناوی هاوڕێ مەحمود قادر، كوژراوە و هەروەها دوو هاوڵاتی تریش بە ناوەكانی (هێژا عوسمان جەمیل) و (ئەحمەد سەڵاحەدین تەها)، بریندار بوون.
ئەوەشی خستە ڕوو، كە تۆمەتباران (ش.ع.م) لەگەڵ (گ.ق.م)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەكە و بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان، بەند كراون.
PM:04:49:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت