بەرپرسێكی پارتی: ئەگەر بێپرسی ئێمە وەزیری كورد دابنرێت هەڵوێستمان دەبێت


وێستگە نیوز-
ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند  محەمەد تۆفیق عەلاوی ناتوانێت بە بێ راوێژی حكومەتی هەرێم هیچ كەسێك لە كوردستان بكات بە وەزیر، چونكە هەرێم پارێزگایەك نیە لە عیراق.


لە گفتووگۆیەکی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا خەسرەو گۆران ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، دەڵێت"کەسی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، دەبێت ڕاوێژ لەگەڵ سەرکردایەتی حیزبەکان بکات."

دەشڵێت"کورد شەریکە لە عێراقدا، بۆیە دەبێت شەراکەت و هاوسەنگی بپارێزرێت، ناکرێت کەسێک لە هەرێمەوە ببرێت و بکرێتە وەزیر، بڵێن: ئەمە شەریکایەتیە، خۆ تەها جەزراوی لەحکومەتی بەعسدا وەزیر بوو، بەڵام چی بۆ کورد کرد؟."

سەبارەت بەهەڵوێستی حیزبە کوردیەکان، لەحاڵەتی دانەنانی کاندیدی حیزبە کوردیەکان لە وەزارەتەکاندا، خەسرەو گۆران وتی"ئێمە زیاتر لە 60 پەرلەمانتارمان هەیە، ئەوکات هەڵوێستمان دەبێت.

ئەم لێدوانەی خەسرەو گۆران لە كاتێكدایە كە دوێنێ محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێدراو لە پەیامێكدا ئاشكرایكرد كە زۆرینەی وەزیریەكان یەكلا بوونەتەوە و لەم هەفتەیەدا كابینەی حكومەتی نوێ رادەگەیەنێت.

د.ح
 


PM:03:14:16/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو